سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئیدانه ده‌كات
"هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا پێشێلكردنی پره‌نسیپ و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراقه"
K24- هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق گوتی: "عێراق له‌ڕووی ئه‌منی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و ئایندهی گه‌له‌كه‌یه‌وه، رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی مه‌ترسیدار كراوه‌ته‌وه".
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا پێشێلكردنی پره‌نسیپ و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراقه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "خۆپێشاندانی ئاشتیانه مافێكی ره‌وایه و له ده‌ستووریش جێگای كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵكوتانه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان له عێراق به مه‌به‌ست، گورزێكی كوشنده له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و ناوبانگه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وه‌شێنێت، چونكه عێراق وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و رێز له به‌ڵێن و رێككه‌وتنه‌كانی ده‌گرێت و له‌ناو خاكه‌كه‌ی پارێزگاری له نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی وڵاتان ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌م ره‌فتاره به‌ر له‌وه‌ی لایه‌نێكی دیكه بكاته ئامانج، عێراق و ده‌وڵه‌تبوون و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ده‌كاته ئامانج".
به‌رهه‌م ساڵح له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا گوتیشی: "ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كانه پارێزگاری له نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان، دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تایبه‌ته‌كان بكه‌ن، داواش له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ین، له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكشێنه‌وه و چیتر دۆخه‌كه ئاڵۆز نه‌كه‌ن".
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "جه‌خت له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانیش ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ر ده‌ستدرێژی و هێرشكردنێك بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری لێ ده‌كرێت و له‌لایه‌ن یاساشه‌وه به توندترین شێوه سزا ده‌درێن".
H.B