ئەمەریكا ھێزی زیاتر رەوانە دەكات
"سەربازانی ئەمەریكا لە ئامادەكاریی دان"
K24 - ھەولێر
واشنتن ئاشكرای كرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا ھێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڕەشەکانی سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق، بۆ پاراستنی کارمەندان و سەبازەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێزەکانیان ئامادەیی تەواودان، بۆ ئەم مەبەستەش، لە چەند رۆژی داهاتوودا، 750 سەرباز رەوانەی ناوچەکە دەکەین.
ئیسپەر دووپاتیکردەوە، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێویستە لەسەر عێراق، دیپلۆماتکار و هاووڵاتیانی ئەمەریکا بپارێزێت.
ھ.م