نوێترین لێدوانی تره‌مپ له‌باره‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران
ئێران ده‌بێت چی بكات؟

K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، شه‌ڕمان ناوێت و پێشبینی جه‌نگ ناكه‌ین له‌گه‌ڵ ئێران". ئه‌و قسانه‌شی پاش لێدوانێكی توندی پێشووتره كه به‌بۆنه‌ی خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیران كرد ئه‌گه‌ر زیانی گیانی به‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكه‌وێت، تاران باجێكی قورس ده‌دات.
ئێواره‌ی سێشه‌ممه 31/12/2019، رۆژنامه‌نووسان پرسیاریان له تره‌مپ كردووه و له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "جه‌نگمان ناوێت، ئاشتیمان ده‌وێ و ئاشتیخوازین، پێویسته ئێران له هه‌موو لایه‌ك زیاتر ئاشتیی بوێت، بۆیه وایده‌بینم شه‌ڕ روونادات".
ئه‌و لێدوانانه‌ی تره‌مپ پاش ئه‌وه‌هات كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌شداربوانی رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حزبوڵڵای عێراق كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له رۆژئاوای عێراق كوژران، رۆژی سێشه‌ممه چوونه ناوچه‌ی سه‌وز و ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان گرت و توندوتیژی زۆری لێكهوتهوه. خۆپیشانده‌ران ئاڵای عێراق و ئاڵای گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌تایبه‌تی حزبوڵڵای عێراقیان له‌سه‌ر دیوار و شوراكان به‌رزكرده‌وه.