ترەمپ پەیوەندی بە عەبدولمەھدییەوە دەكات
سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەی عێراق دۆخی بەغدا تاوتوێ دەكەن
K24 - ھەولێر
K24 - ھەولێر
سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عێراق دەكات و باسی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەكەن.
كۆشكی سپی ئاشكرای كرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوە عێراق ئەنجامدا و داوای لێكرد ئەمەریكییەكانی ناو عێراق بپارێزێت.
ترەمپ و عەبدولمەھدی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچەكەش كردووە.
پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان ترەمپ و عەبدولمەهدی دوای ئەوەدێت دوێنێ سێشەممە 31/12/2019 لایەنگرانی حزبوڵڵا و حەشدی شەعبی، ھەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ھەوڵی سوتاندنیان دا دوو دەرگای چوونە ژوورەوەی باڵیۆزخانەکە دێت.
ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 29/12/2019 فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا، چەند بارەگایەكی كهتیبهكانی حزبوڵڵای عێراق و حەشدی شەعبیان بۆردومان كرد، كە بەو ھۆیەوە زیاتر لە 25 چەكداری ئەو گرووپانە كوژران و زیاتر لە 50شیان برینداربوون.
ھ.م