پۆمپییۆ: ئه‌م تیرۆریستانه پلانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌یان داڕشتووه
وێنه‌ی چوار سه‌ركرده‌ی عێراقی بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وێنه‌ی 4 سه‌ركرده‌ی عێراقی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌م تیرۆریستانه پلانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌یان داڕشتووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێنه‌ی فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و دامه‌زرێنه‌ر حزبوڵڵای عێراق، هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و قه‌یس خزعه‌لی سه‌رۆكی گرووپی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
پۆمپیۆ جیاوازی له‌نێوان فالح فه‌یاز و هادی عامری ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و قه‌یس خزعه‌لی و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، موهه‌ندیس و خزعه‌لی تیرۆریستن و عامری و فه‌یازیش به بریكاری ئێران وه‌سف ده‌كات.
رۆژی سێشه‌ممه، 31/12/2019، لایه‌نگرانی حزبوڵڵای عێراق له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان له دژی بۆردومانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵڵا ده‌ربڕی، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی كردن.
له ئاكامی بۆردومانه‌كه‌ش، 28 چه‌كدار كوژران و نزیكه‌ی 48 چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون.
The attack today was orchestrated by terrorists – Abu Mahdi al Muhandis and Qays al-Khazali – and abetted by Iranian proxies – Hadi al Amari and Faleh al-Fayyad. All are pictured below outside our embassy. pic.twitter.com/2QfGGrfmDd
— Secretary Pompeo (@SecPompeo) December 31, 2019
ئ. م