گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكرده‌وه
هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان ده‌درێت
K24 - به‌غدا:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1/1/2020، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی، له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه و درێژه به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا، به گازی فرمێسك رژێن، هه‌وڵی بڵاوه‌پیكردنیان ده‌درێت.
رۆژی سێشه‌ممه 31/12/2019، گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی لایه‌نگرانی حزبوڵڵای عێراق له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌ستیپێكرد.
ئه‌گه‌رچی باڵیۆزخانه‌كه كارمه‌نده‌كانی بۆ شوێنی سه‌لامه‌ت گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام واشنتن رایگه‌یاندووه، نیازیان نییه باڵیۆزخانه‌كه چۆڵ بكه‌ن، وه‌ك هاوكارییش ژماره‌یه‌كی سه‌رباز له هێزه‌كانی مارێنز شه‌وی رابردوو گه‌یشتوونه‌ته باڵیۆزخانه‌كه.
هۆكاری ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ش، بۆردومانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵڵایه، كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌مه‌ریكا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی كردن، به‌و هۆیه‌وه 28 چه‌كدار كوژران و 48ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئ. م