ساتی گه‌یشتنی هێزه‌كانی مارێنز بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا
به وێنه و ڤیدیۆ.. 100 سه‌ربازی مارێنز گه‌یشتن
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو 100 سه‌ربازی هێزه‌كانی مارێنز، له وڵاتی كوێته‌وه به هه‌لیكۆپته‌ر گه‌یه‌نرانه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵڵای عێراق، هه‌وڵی هێرشكردنی سه‌ر باڵیۆزخانه‌یان دا و چه‌ند خاڵێكی پاسه‌وانیان سووتاند و جام و په‌نجه‌ره‌كانی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا شكاند.
دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، نیازیان نییه باڵیۆزخانه‌كه چۆڵ بكه‌ن، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه شوێنێكی ئارام.
وه‌ك هاوكارییه‌كیش بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه، ئه‌مه‌ریكا 100 سه‌ربازی مارێنی له وڵاتی كوه‌یته‌وه گه‌یانده باڵیۆزخانه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)