"چه‌ند باڵیۆزخانه‌یه‌ك بیر له گواستنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ هه‌ولێر"
"چیدیكه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ئارام نییه"
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی سۆمه‌ریه نیوزی عێراقی، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له باڵیۆزخانه‌كان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له جیاتی به‌غدا، چالاكییه‌كانیان ببه‌نه هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای هێرشه‌كانی رۆژی سێه‌ممه بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، واشنتنی سه‌رقاڵكردووه به‌وه‌ی چۆن وه‌ڵامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ی بداته‌وه له به‌غدا.
ئه‌و كه‌ناڵه عێراقییه له زاری سه‌رچاوه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه: "هه‌ندێك له باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان پێیان باشه چالاكییه‌كانیان ببه‌نه هه‌ولێر له جیاتی به‌غدا، به‌و پێیه‌ی كه چیدیكه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ئارام نییه و ده‌كرێت له هه‌ر كاتێكدا بێت، به‌ربه‌سته‌كان ببڕدرێن".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه كه " زانیاری هه‌یه واشنتن چه‌ند بژارده‌یه‌ك تاووتوێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه بداته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه، ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، وه‌كو بنكه‌كانی تاجی، فڕۆكه‌خانه، حه‌بانیه، عه‌ین ئه‌سه‌د، كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له مووسڵ و ناوچه‌ی برجسیه له به‌سڕه، بنكه‌ی به‌له‌د له سه‌ڵاحه‌دین و رۆسته‌میه له باشووری به‌غدا.
به گوێره‌ی سۆمه‌ریه نیوز، ئه‌و هێزانه به گشتی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی هێرشكردنیان له‌لا نییه و چه‌كه‌كانیان زیاتر بۆ مه‌به‌ستی به‌رگرییه، به‌ڵام به گشتی پاراستنی ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و بنكانه، له ئه‌ستۆی سوپای عێراقه و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش ته‌نها رێگه به هێزه‌كانی فه‌رمی سوپای عێراق دراوه نزیك ببنه‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه، 31/12/2019، لایه‌نگرانی حزبوڵڵای عێراق له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان له دژی بۆردومانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵڵا ده‌ربڕی، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی كردن، به‌و هۆیه‌وه 28 چه‌كدار كوژران و نزیكه‌ی 48 دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز
ا. م