عێراق بە کۆمەڵێک قەیران پێشوازی لە 2020 دەكات

رێژەی ھەژاری و گەندەڵی بەرز دەبێتەوە

K24 - ھەولێر

جیهان بەکۆمەڵێک داهێنان و پێشکەوتنەوە پێی نایە دەیەی سێیەمی سەدەی 21، بەڵام داهاتووی عێڕاق لێڵە و گەشبینییەکی ئەوتۆی بۆ ساڵی 2020 لێ بەدی ناکرێت.

 عێراق بە بارێکی قورس لە قەرز و قەبارەیەکی گەورە لە کورتهێنان و رێژەیەکی بەرز لە هەژاری و بێکاری پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد.

دوای 17 ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادی عێراق تێدەپەڕێت، ساڵ دوای ساڵ كێشەی زیاتر یەخەی ئەو وڵاتە دەگرێت و رێژەی ھەژاری و گەندەڵی بەرز دەبێتەوە.

لە ساڵی 2005 تا ساڵی 2019 بودجەی عێراق 885 ملیار و 398 ملیۆن دۆلار بووە.

كۆی مووچەخۆرانی عێراق 6 ملیۆن و 500 ھەزار كەسە، كە لە 30% بودجە بۆ مووچە تەرخان كراوە و ساڵانە كورتھێنانی بودجەی ھەیە. پێشبینی دەكرێت بۆ بودجەی 2020 عێراق 48 ترلیۆن دینار كورتھێنانی ھەبێت.

ھ.م