ئه‌مه‌ریكا: نابێت بهنغازییهكی دیكه له عێراق رووبدات
رووداوه‌كانی به‌نغازی له عێراق دووباره ده‌بنه‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
دوای هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، واشنتن ئاماژه به‌وه ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن رووداوه‌كانی به‌نغازی له عێراق دووباره ببنه‌وه.
ئه‌و رووداوانه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 31/12/2019 له دژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا روویاندا، نزیك بوون له‌وه‌ی بگاته زیانگه‌یاندن به ژیانی كارمه‌ندان و سه‌ربازانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه هاوشێوه‌ی ئه‌و رووداوه، له ساڵی 2012 له شاری به‌نغازی لیبیا روویدا.
رووداوه‌كانی به‌نغازی
له ساڵی 2012، گرووپێكی تیرۆریستی به‌ناوی ئه‌نسارولشه‌ریعه، هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌رابلووسی پایته‌ختی لیبیا، باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه به ناچاری ته‌رابلووسیان به‌ره‌و شاری به‌نغازی جێهێشت، به‌ڵام هێرشه فراوانه‌كه ئه‌وێشی گرته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كریستۆفه‌ر ستێڤنس، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له به‌نغازی، ته‌نها چه‌ند سه‌ربازێك له‌وێبوون بۆ به‌رگری و هیچ كه‌ناڵێكی ئه‌وتۆی په‌یوه‌ندییان نه‌مابوو تا بتوانن بۆ هاوكاری په‌یوه‌ندی به واشنتن بكه‌ن.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌شدا، كریستۆفه‌ر ستێڤنسی باڵیۆز و شۆن سمیس كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاریی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كوژران، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی كوژرانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكایه له دوای ساڵی 1979.
ره‌وشی باڵیۆزخانه له به‌غدا
ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، خه‌ریكه هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه، سه‌ر به گرووپه میلیشیاییه چهكدارییهكانن، ئه‌مه‌ش وایكردووه، به‌رپرسانی واشنتن هه‌مان رووداوه‌كانی بهنغازیان بیر بكه‌وێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ن رووداوه‌كان به‌نغازی له عێراق دووباره ببێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره سینتاتۆری كۆمارییه‌كان، لیندزی گراهام پشتیوانی تره‌مپی كرد و په‌سنی هه‌واڵه‌كانی كرد له باره‌ی ئه‌و گرفته‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا.
هۆكاری هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حزبوڵڵا و حه‌شد، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆردومانكردنی حزبوڵڵا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، كه له ئاكامدا 28 چه‌كدار كوژران و نزیكه‌ی 48ی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی وێبسایتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تا ئێستا 6 باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا كوژراون، ئه‌وانیش به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
1- جۆن گۆردن ماین، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له گواتیمالا له 28/8/1968 له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه له گواتیمالا كوژرا.
2- كلۆی نۆیل، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له سوودان، له 1/3/1973 له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه له خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان رفێندرا‌و، دواتریش له‌لایه‌ن رفێنه‌ره‌كه كوژرا.
3- رۆجه‌ر ده‌یڤیس، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له قوبرس، له 19/8/1974، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك له نیكۆسیا، كوژرا.
4- فرانسیس میلۆ، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له لوبنان، له 16/6/1976 له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان كوژرا.
5- ئه‌دۆلف دهبس، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، له 14/2/1979 له كابولی پایته‌خت به بارمته گیرا، له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنیدا كوژرا.
6- كریستۆفه‌ر ستیڤنس، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له لیبیا، له 11/9/2012، به‌هۆی هێرشی گرووپێكی توندڕه‌و له به‌نغازی كوژرا.
ئ. م