دۆسته‌كه‌ی تره‌مپ ئامۆژگاریی ئێران ده‌كات
گراهام: ئاگاداربن تره‌مپ وه‌ك ئۆباما نییه
K24 - هه‌ولێر:
سیناتۆری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی لینزی گراهام، هۆشداریی ده‌داته ئێران و شانازیی به شێوازی مامه‌ڵه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا و ده‌ڵێت: "تره‌مپ ئۆباما نییه".
گراهام كه به دیارترین هاوپه‌یمانی تره‌مپ ده‌ناسرێت له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "زۆر شانازیی به هه‌ڵسوكه‌وتی تره‌مپ ده‌كات كه به جددی و توندی به‌ره‌و رووی مه‌ترسییه‌كان بووه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یان له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كرد. جیهانی له‌و مه‌ترسییه تێگه‌یاند كه نابێت له سه‌رده‌می ئه‌ودا بهنغازییهكی دیكه دووباره ببێته‌وه.
ئه‌و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه رووی قسه‌كانی ده‌كاته به‌رپرسانی ئێران و ده‌ڵێت: "زۆر ئاگاداربن له‌و شتانه‌ی ده‌یبینن، چونكه ده‌وڵه‌تێك پشت به پاڵاوتنی نه‌وت ببه‌ستێت، پێویسته بۆ به‌رده‌وامیدان به‌خۆی هه‌میشه ئاگادار بێت".
گراهام ئامۆژگاریی ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت: "شهڕهكهتان به حیكمه‌ته‌وه هه‌ڵبژێرن، چونكه تره‌مپ جیاوازه له ئۆباما، ئێران به‌رپرسیارێتی هه‌ڕه‌شه‌كانی دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و گورز له هه‌ستیارترین خاڵه‌كانیشی ده‌وه‌شێنێت.
سیناتۆره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش هه‌یه و ده‌ڵێت: "كاتی ئه‌وه‌یه بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكای بسه‌لمێنن كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا گرنگن و شایسته‌ی پاراستنن، هه‌ر بۆیه فه‌رمانبه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كان بپارێزن و ئه‌و باجه مه‌ده‌ن".
رۆژی سێشه‌ممه‌وه چه‌كدار و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا چه‌ند جارێك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه باڵیۆزخانه‌كه‌یان گهمارۆدایهوه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌مان چاره‌نووسی باڵیۆزخانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لیبیا ببێته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كردووه ئه‌گه‌ر زیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگه‌یێنرێت، تاران باجێكی قورس ده‌دات.
ئه‌و رووداوانه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 31/12/2019 له دژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا روویاندا، نزیك بوون له‌وه‌ی بگاته زیانگه‌یاندن به ژیانی كارمه‌ندان و سه‌ربازانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه هاوشێوه‌ی ئه‌و رووداوه، له ساڵی 2012 له شاری به‌نغازی لیبیا روویدا.
رووداوه‌كانی به‌نغازی
له ساڵی 2012، گرووپێكی تیرۆریستی به‌ناوی ئه‌نسارولشه‌ریعه، هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌رابلووسی پایته‌ختی لیبیا، باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه به ناچاری ته‌رابلووسیان به‌ره‌و شاری به‌نغازی جێهێشت، به‌ڵام هێرشه فراوانه‌كه ئه‌وێشی گرته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كریستۆفه‌ر ستێڤنس، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له به‌نغازی، ته‌نها چه‌ند سه‌ربازێك له‌وێبوون بۆ به‌رگری و هیچ كه‌ناڵێكی ئه‌وتۆی په‌یوه‌ندییان نه‌مابوو تا بتوانن بۆ هاوكاری په‌یوه‌ندی به واشنتن بكه‌ن.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌شدا، كریستۆفه‌ر ستێڤنسی باڵیۆز و شۆن سمیس كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاریی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كوژران، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی كوژرانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكایه له دوای ساڵی 1979.
ره‌وشی باڵیۆزخانه له به‌غدا
ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، خه‌ریكه هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه، سه‌ر به گرووپه میلیشیاییه چهكدارییهكانن، ئه‌مه‌ش وایكردووه، به‌رپرسانی واشنتن هه‌مان رووداوه‌كانی بهنغازیان بیر بكه‌وێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ن رووداوه‌كان به‌نغازی له عێراق دووباره ببێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره سینتاتۆری كۆمارییه‌كان، لیندزی گراهام پشتیوانی تره‌مپی كرد و په‌سنی هه‌واڵه‌كانی كرد له باره‌ی ئه‌و گرفته‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا.
هۆكاری هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حزبوڵڵا و حه‌شد، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆردومانكردنی حزبوڵڵا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، كه له ئاكامدا 28 چه‌كدار كوژران و نزیكه‌ی 48ی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی وێبسایتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تا ئێستا 6 باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا كوژراون، ئه‌وانیش به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
1- جۆن گۆردن ماین، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له گواتیمالا له 28/8/1968 له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه له گواتیمالا كوژرا.
2- كلۆی نۆیل، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له سوودان، له 1/3/1973 له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه له خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان رفێندرا‌و، دواتریش له‌لایه‌ن رفێنه‌ره‌كه كوژرا.
3- رۆجه‌ر ده‌یڤیس، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له قوبرس، له 19/8/1974، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك له نیكۆسیا، كوژرا.
4- فرانسیس میلۆ، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له لوبنان، له 16/6/1976 له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان كوژرا.
5- ئه‌دۆلف دهبس، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، له 14/2/1979 له كابولی پایته‌خت به بارمته گیرا، له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنیدا كوژرا.
6- كریستۆفه‌ر ستیڤنس، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له لیبیا، له 11/9/2012، به‌هۆی هێرشی گرووپێكی توندڕه‌و له به‌نغازی كوژرا.