راگه‌یه‌ندراوێك له حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بۆ لایه‌نگرانی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا
"رێز له شكۆی ده‌وڵه‌ت بگرن"
K24 - هه‌ولێر:
حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوا له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌كات كه له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكان له به‌غدا رێز له بڕیاری حكومه‌تی عێراق بگرن و بكشێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه په‌یامه‌كه‌یان گه‌یشتووه و ئێستاش بۆ رێزگرتن له شكۆی ده‌وڵه‌ت و بڕیاری حكومه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، هه‌ڵوێستی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئایینی و رۆشنبیری و میللییه‌كان، به‌رز ده‌نرخێنێت كه "كاره دوژمنكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له دژی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تكردووه‌ته‌وه".
هاوكات داواش له هه‌مووان ده‌كات بچن له پرسه‌ی "شه‌هیدان" له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه دابنیشن و پرسه‌ی سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م "شههیدهكانیشیان" له به‌غد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا راده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ورده ورده خه‌ریكه لایه‌نگرانی حه‌شد به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا چۆڵ ده‌كه‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه، 31/12/2019، لایه‌نگرانی حزبوڵڵای عێراق له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان له دژی بۆردومانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵڵا ده‌ربڕی، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی كردن، به‌و هۆیه‌وه 28 چه‌كدار كوژران و نزیكه‌ی 48ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئ. م