وێنه‌ی بۆمبی فرمێسكرژێنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه
چالاكوانان ده‌ڵێن تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌كاریده‌هێنن
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وێنه‌ی ئه‌و بۆمبه فرمێسك رژێنانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له باڵیۆزخانه‌وه بۆ بڵاوه‌پێكردنی لایه‌نگرانی حه‌شد، ته‌قاندوویانه.
به گوێره‌ی چالاكوانان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و بۆمبانه جیاوازه له‌و بۆمبانه‌ى كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانیان ده‌كرد و به هۆیه‌وه چه‌ندین خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌ك دیاریشه بۆمبه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له مادده‌ی پلاستیكه و لاستیكی به سه‌ره‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش به‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ بكه‌وێت، هیچ برینێك درووست ناكات و هاوشێوه‌ی بۆمبی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، جه‌سته و كه‌للـه‌ی سه‌ر نابڕێت.
ئ. م