ئیسرائیل: گۆڕانكاری نوێ له ناوچه‌كه روو ده‌ده‌ن
دوای هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی گۆڕانكاری ستراتیژی دێنه ئاراوه
K24- هه‌ولێر:
عهمیكام نوركین، فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل دووپاتی ده‌كاته‌وه، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی گروپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا، ده‌بنه هۆی گۆڕانكاری نوێ و ستراتیژی له ناوچه‌كه.
به‌گوێره‌ی ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی "مه‌كان"، ئه‌م قسانه‌ی نوركین له میانه‌ی گوتارێكدا له كاتی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی پێشبینییه‌كانی ساڵی 2020 ـدا هاتوون و گوتی: ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رفه‌تێكیان بۆ گۆڕانكاری نوێ هێناوه‌ته ئاراوه.
هه‌روه‌ك به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیسرائیل له ناوچه‌كه كرد و جه‌ختی كرده‌وه، "هێزی ئاسمانی ئیسرائیل رێگری له گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مووشه‌ك و چه‌كانه ده‌كات كه باڵانس لاسه‌نگ ده‌كات و ده‌بنه هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل".
ئه‌م لێدوانه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دوای ئه‌و هێرشانه هاتوون، كه فڕۆكه جهگییهكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و سووریا ئه‌نجامیدان، كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی حه‌شد 25 چه‌كداریان له‌و هێرشانه‌دا كوژران و 51ـی دیكه‌ش بریندار بوون، وه‌ك هه‌وڵدانێكیش بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه، دوێنێ سێشه‌ممه لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و دوو پرسگه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان سووتاند.
لای خۆشیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له به‌غدا بۆ ئێران درێژكرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكرد، تاران باجی ئه‌م ره‌فتاره به قورسی ده‌داته‌وه و بۆ پارێزگاریكردنیش له ئاسایشی باڵیۆزخانه، هێزێكی زه‌به‌لاحی مارێنزی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد، له به‌رامبه‌ریشدا ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه، ئه‌مڕۆش له به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌شدی شه‌عبی داوای له لایه‌نگرانی كرد، بڵاوه به گردبوونه‌وه‌كه‌یان بكه‌ن و له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكشێنه‌وه.
H.B