قه‌ته‌ر هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند
به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر له‌باره‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، له‌لایه‌ن سه‌دان لایه‌نگری حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌م ره‌فتاره قابیلی قبووڵ نییه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر جه‌ختی كرده‌وه، "به توندی ئه‌و ره‌فتارانه ئیدانه ده‌كه‌ین و هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كارێكی ناپه‌سه‌نده و پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد، "دان به‌خۆیاندا بگرن، تا ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره تێده‌په‌ڕێنن، كه ئێستا باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشاوه"، پشتیوانی ته‌واوی خۆیشی بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی له پێناو سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێچوونی ئه‌و وڵاته نیشاندا.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێگه‌كانی كه‌تائیب حزبوڵڵای عێراقیی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا 25 چه‌كداری ئه‌و گروپه كوژران و 51ی دیكه‌ش برینداربوون، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و دوو پێرسگه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان سووتاند.
دواتریش دۆناڵد تره‌مپ تۆمه‌تی رێكخستن و هاندانی ئه‌و هه‌ڵكوتانه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له تاران كرد، باجی ئه‌و كاره‌ی به توندی ده‌داته‌وه.
H.B