به‌وێنه.. لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كشێنه‌وه
كشانه‌وه‌یان له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی بووه
K24- هه‌ولێر:
زۆربه‌ی خۆپێشانده‌ره لایه‌نگره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له دوێنێوه هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌دن، له‌سه‌ر داواكاری ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه كشانه‌وه.
له‌كاتێكدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌یان به چڕی ته‌نیوه، خۆپێشانده‌ران خێمه و چادره‌كانیان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به شێوه‌یه‌كی پله‌دار له شوێنه‌كه كشانه‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هاتووه، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی داوای له‌و لایه‌نگرانه‌ی كرد، كه ماوه‌ی دوو رۆژه خێمه‌كانیان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هه‌ڵداوه و هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ری ده‌ده‌ن، له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه بكشێنه‌وه.
وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا له دژی ئه‌و هێرشانه‌ی له رۆژئاوای ئه‌نبار كردییه سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، دوێنێ لایه‌نگرانی حه‌شد هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایاندا و دوو پرسگه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌یان سووتاند.
لای خۆشیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له به‌غدا بۆ ئێران درێژكرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكرد، تاران باجی ئه‌م ره‌فتاره به قورسی ده‌داته‌وه و بۆ پارێزگاریكردنیش له ئاسایشی باڵیۆزخانه، هێزێكی زه‌به‌لاحی مارێنزی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد، له به‌رامبه‌ریشدا ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه، ئه‌مڕۆش له به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌شدی شه‌عبی داوای له لایه‌نگرانی كرد، بڵاوه به گردبوونه‌وه‌كه‌یان بكه‌ن و له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكشێنه‌وه.
H.B







