باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا ته‌واوی کارەکانی راگرت
كونسۆڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كاره‌كانی رایی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا راگرتنی كاره‌كانی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كانیش راگیراون.
له به‌یاننامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، "كونسۆڵخانه‌كه‌مان له هه‌ولێر بۆ ڤیزا و خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه".
داواش له هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌كات، "له بینایه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا نزیك نه‌بنه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر له پێدانی ڤیزا به‌رده‌وام ده‌بێت".
H.B