ئه‌مه‌ریكا 750 سه‌ربازی هێزی مارێنز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات
"بژارده‌كان له‌به‌رده‌م تره‌مپ كراوه‌ن بۆ پارێزگاریكردن له هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه"
K24- هه‌ولێر:
مۆرگان ئۆرتاگۆس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 750 سه‌ربازی هێزی مارێنز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له‌و هێزانه‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، كه له عێراقن و ژماره‌یان 5 هه‌زار سه‌ربازن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی داته‌پینی دۆخی ناوچه‌كه‌شی خسته ئه‌ستۆی ئێران و میلیشیا بریكاره‌كانی و گوتی: "ئێستا رژێمی ئێران له حاڵه‌تی ترس‌دا ده‌ژیت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ره‌فتار ده‌كات".
ئۆرتاگۆس له میانه‌ی كرنگرهیهكی رۆژنامه‌وانیدا گوتیشی: "له هه‌مان كاتدا ئێمه دیپلۆماسیه‌ت و توندترین فشار به‌رامبه‌ر ئێران به‌كارده‌هێنین و بژارده‌كانیش له‌به‌رده‌م سه‌رۆك تره‌مپ كراوه‌ن بۆ پارێزگاریكردن له هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته رژێمی ئێران لێدوانه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ و پۆمپێیۆی وه‌زیری ده‌روه‌مان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به لاوازی تێنه‌كات، هه‌روه‌ها پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌ركی پارێزگاریكردن له باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌غدا له‌ئه‌ستۆ بگرێت".
روونیشیكرده‌وه، "واشنتن له‌سه‌ر سه‌پاندنی توندترین فشاره‌كانی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی ره‌فتار ده‌كات"، گوتیشی: "هێنانی تیرۆریستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌غدا، ره‌فتاری وڵاتێكی ئاسایی نییه".
مۆرگان ئۆرتاگۆس جه‌ختی كرده‌وه، "سه‌رۆك تره‌مپ هه‌وڵی دیپلۆماسیه‌ت و ئاشتی له‌گه‌ڵ رژێمی ئێران ده‌دات".
رۆژی سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا خسته ئه‌ستۆی ئێران.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، كه تێیدا 25 چه‌كدار كوژران و 51ی دیكه‌ش بریندار بوون، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدار و لایه‌نگرانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقیی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و دوو پرسگه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان سووتاند.
H.B