ئەمەریكا ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیانی

ئەمەریكا: میلیشیاکانی عێراق ھەڕەشەن

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، داوا لە هاووڵاتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هۆشداری دایە هاووڵاتیانی و داوای لێکردن سەردانی عێراق نەکەن.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، میلیشیاکانی عێراق بە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندی وڵاتان زانیووە.

ئەمە دوای ئەوەدێت لە 31/12/2019 لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا گەمارۆی باڵیۆزخانەی ئەمەریكایان دا، دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق بڕیاریدا بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریكا چۆڵ بكرێت. دوێنێ چوارشەممە 1/1/2020 حه‌شدی شه‌عبی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوای له‌ لایەنگرانی كرد، رێز له‌ بڕیاری حكومه‌تی عێراق بگرن و لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بكشێنه‌وه‌.

لەلایەكی دیكە دوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کارەکانی خۆی هەڵپەسارد، لە کاتێکدا کونسڵخانەکەیان لە هەولێر کراوە دەبێت.

ھ.م