داعش لە سامەڕا سەرۆك ھۆزێكی كوشت

دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە

K24 - ھەولێر

سەرۆک هۆزێک لە سامەڕا لەلایەن داعشەوە کوژرا.

بەگوێرەی میدیای حەشدی شەعبی، ژمارەیەک چەکداری داعش، دەستڕێژی گولـلەیان لە عەبدولجەبار خەوام ئەسودی، یەکێک لە سەرۆک هۆزەکانی سامەڕا کردووە و کوشتویانە، دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون. هاوکات لە ناسریە پیاوێکی ئایینی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو.

ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردووش سەرۆک هۆزێک لە پارێزگای سەڵاحەدین کوژرا و یەکێکی دیکەش رفێنرا.

ھ.م