لایەنگرانی حەشد بەرامبەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا ماندەگرن
داوای داخستنی باڵیۆزخانە دەكەن
K24 - بەغدا
لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە شەقامی ئەبو نەواس بەرامبەر بە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەستییان بە مانگرتن کردەوە و رایدەگەیەنن تا فەرمانیان پێ نەكرێت لەوێ ناكشێنەوە.
دوای کشانەوەیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە شەقامی ئەبو نەواس بەرامبەر بە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەستییان بە مانگرتن کردەوە و رایدەگەیەنن، تا داخستنی یەکجاری باڵیۆزخانەکە و دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بەردەوام دەبن.
یەكێك لە لایەنگرانی حەشد كە بۆ كوردستان24 دوا گوتی: "ھێزەكانی ئەمەریكا رۆڵەكانی كوشت و ھیچ رێزێكیان بۆ عێراق دانەنا. عێراقیان داگیر كردووە و خێر و بێرەكەی دەبەن، سەرەڕای ئەوەش رۆڵەكانمان دەكوژن".
لایەنگرێكی دیكەی حەشدی شەعبی دەڵێ: "بەرامبەر باڵیۆزخانە مانگرتمان راگەیاندووە و دەبێ باڵیۆزخانەكە دابخرێت، ھەتا فەرمانمان پێ نەكرێت ئێرە چۆڵ ناكەین".
ھ.م