داھاتی یەك مانگی نەوتی عێراق ئاشكرا دەكرێت
"رۆژانە 3 ملیۆن و 428 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە"
K24 - ھەولێر
بە گوێرە ئامارەکان، فرۆشی نەوتی خاو زیاتر بووە لە 106 ملیۆن 265 هەزار بەرمیل و داهاتەکەی نزیکە 6 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە.
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆی هەناردەی نەوت لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق 103 ملیۆن 90 هەزار بەرمیل بووە، و لە کێڵگەی کەرکوویش 2 ملیۆن و 827 هەزار بەرمیل. هەروەها کۆی نەوتی هەناردەکراویش بۆ ئوردن نزیکەی 348 هەزار بەرمیل بووە.
گوتیشی: "تێکڕای هەناردەکردنی رۆژانە 3 ملیۆن و 428 هەزار بەرمیل نەوت بووە، نرخی هەر بەرمیلێکیش تێکڕا بە 63 دۆلار و 5 سەنت فرۆشراوە".
ھ.م