لایه‌نه‌كان: هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كان دۆخی عێراق ئاڵۆزتر ده‌كات
"له بەردەوامی ئەم دۆخە ئەگەری وەستانی هاوکاریە نێودەڵەتیەكان بۆ عێراق هەیە"
K24- هه‌ولێر:
لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەکات و دەبێە هۆی قووڵکردنەوەی کێشەکان.
له‌مباره‌شه‌وه ڤیان سه‌بری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا لە لایەنە سیاسیەکانی عێراق دەکات، لە ململانێ نێوخۆیەکانیان هانا بۆ وڵاتان نەبەن.
لای خۆشیه‌وه شوان رابه‌ر، بریاردەری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵیش دەڵێت: بەردەوامی ئەم دۆخە ئەگەری راوەستانی هاوکاریە نێودەڵەتیەكان بۆ عێراق هەیە.
دۆخی عێراق به‌جۆرێك مه‌ترسیدار بووه، كه ئەمەریکا هیزی تایبەتی مارێنزی خۆی لە کوەیتەوە بۆ پارستنی باڵوێزخانەکەی ره‌وانه‌ی بەغدا كردووه و چەندین هێزی دیکەشی لە دەوروبەری باڵوێزخانەكه جێگیرکردوە. هه‌رچه‌نده هەریەك لە سەرۆك کۆمار سەرۆك وەزیرانی کاربەڕیکەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش جەخت لە سەر پاراستنی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماتییەکان دەکەنەوە، بەڵام سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، هەڕەشەی گرتنەبەری هەنگاوی زیاتر دژ بە ئەمریکا دەکەن.
H.B