ئیمارات له بیاباندا مه‌ره‌زه ده‌كات
له خاكی لمی و شۆره‌كاتدا
K24 – هه‌ولێر:
ئیمارات بڕیاریداوه له ناوه‌ڕاستی بیاباندا مه‌رزه بكات بۆ به‌رهه‌مهێنانی برنج. چاوه‌ڕوانده‌كرێت له مانگی نیسانی داهاتوو بڕێكی زۆری چه‌ڵتووكی ده‌ستكه‌وێت.
ئه‌و پڕۆژه‌یه له (2018)دا تاوتوێكراوه. مه‌ره‌زه‌ی كۆری هاورده‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له بیاباندا به‌رهه‌مبهێنرێت.
ئیمارات له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و پڕۆژه‌یه رێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر دیارده‌ی به بیابانبوون، كه بووه‌ته كێشه‌یه‌كی جیهانی. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تیشه بۆ كێشه‌ی كه‌مبوونی خۆراك.
پڕۆژه‌كه به ته‌كنیكی كۆریا و له ناوچه‌ی "الذاید" له میرنشینی "شارقه" ئه‌نجامده‌درێت. رووبه‌ری (2275) مه‌تر چوارگۆشه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه.
ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت؛ ئیمارات ده‌توانێت له رووبه‌ری له سه‌دا (97)ی خاكه‌كه‌ی مه‌ره‌زه بكات و چه‌ڵتووك به‌رهه‌م بهێنێت. به‌و پێیه‌ی ته‌واوی ئه‌و رووبه‌ره بیابانه و جۆری خاكه‌كه‌ی لمییه.
كۆریا پێشتر تاقیكردنه‌وه‌ی له خاكی لمیی و شۆره‌كاتدا كردووه، توانیویه‌تی جۆرێكی چه‌ڵتووك كه به "ئه‌سیمی - FL478" ده‌ناسرێت به‌رهه‌مبهێنێت.