سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی: بلاك هوكی ئه‌مه‌ریكی ئاسمانی به‌غدایان ته‌نیوه
سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یت دابه‌زین
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، ئه‌مڕۆ سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یته‌وه گه‌یشتنه ناوچه‌كه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی بلاك هوكی ئه‌مه‌ریكیش به چڕی له ئاسمانی به‌غدا ده‌خولێنه‌وه.
سایتی غه‌د پرێس له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یته‌وه له وڵاته‌كه‌یانه‌وه گه‌یشتنه ناوچه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه ئاشكراشیكرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی بلاك هوكی ئه‌مه‌ریكی به به‌رده‌وامی له ئاسمانی به‌غدا ده‌خولێنه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیاییش رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رێككاری ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا توندتر كراون و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌وری باڵیۆزخانه‌كه‌یان ته‌نیوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی تایبه‌ت رێگه به هیچ ئۆتۆمبێلێك نادات به شه‌قامی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا بڕوات، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه خاوه‌نه‌كانیان نیشته‌جێی ده‌وروبه‌ری بینایه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ن.
H.B