ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته حزبوڵڵای عێراقی
مارك ئیسپه‌ر: ئێران له پشت هێرشه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا ده‌خاته ئه‌ستۆی ئێران، هۆشداریش ده‌داته چه‌كداران و لایه‌نگرانی حزبوڵێ عێراقی، كه له ئه‌گه‌ری دووباره هێرشكردنه‌وه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پوشیمانیان ده‌كه‌نه‌وه.
مارك ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: چاوەرێی ھێرشی زیاتر دەکەین لە میلیشیاکانی سەربە ئێرانەوە.
وەزیری دەرەی ئەمریکا ھۆشداریدەدا و دەڵێ: میلیشیاکانی سەربە ئێران چەند مانگێکە ئامادەکاری بۆ ھێرش دەکەن و پەشیمان دەبنەوە ئەگەر بێت و جارێکی دیکە ھێرشبکەنە سەر به‌رژوه‌ندییه‌كانمان.
مارك ئێسپەر، لەبارەی ھێرشەکانی میلیشیاکانی حیزبوڵاوە بۆ سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە بەغدا ئاماژە بەوەدەکات کە ئێران ھێرشەکان بەرێوەدەبات و پاڵپشتیشیان دەکات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یته‌وه گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی بلاك هوكی ئه‌مه‌ریكیش به چڕی له ئاسمانی به‌غدا ده‌خولێنه‌وه.
هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، رێككاری ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا توندتر كراون و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌وری باڵیۆزخانه‌كه‌یان ته‌نیوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی تایبه‌ت رێگه به هیچ ئۆتۆمبێلێك نادات به شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتوچۆ بكه‌ن، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه خاوه‌نه‌كانیان نیشته‌جێی ده‌وروبه‌ری بینایه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ن.
H.B