رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌غدا به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان جێده‌هێڵن
دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كونسۆڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كاره‌كانی رایی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، ئه‌و هۆشداریه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی داوه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، دوای رووداوه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی پایته‌ختی عێراق به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان جێده‌هێڵن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به سایتی "بغداد الیوم"ـی راگه‌یاندووه، "له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دوای ته‌واوبوونی پشووی سه‌ری ساڵ، كونسۆڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، ده‌ست به پێشوازیكردن له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه تێیدا هۆشداری له گه‌شتكردن بۆ عێراق داویه‌ته هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی، هیچ كێشه‌یه‌ك له سه‌ردانكردنی هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه".
گوتیشی: "دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ژماره‌یه‌ك رێكخراوی ئه‌مه‌ریكی نێوده‌وڵه‌تی چالاكییه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پێشتر ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دایه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كه سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن و دووپاتیكردبووه‌وه، "ئه‌گه‌ر بڕیارتدا سه‌ردانی عێراق بكه‌یت، وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ت بنووسه و میراتگره‌كانت ده‌ستنیشان بكه".
H.B