كوه‌یت و به‌حره‌ین هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن
"هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا پێشێلی رێككه‌وتنی ڤییه‌ننایه"
K24- هه‌ولێر:
هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی كوێت و به‌حره‌ین له دوو به‌یاننامه‌ی جیاوازدا هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوێت رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا پێشێلی رێككه‌وتنی ڤییه‌ننایه، كه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه.
هاوكات قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ش سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان كردووه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه، كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه.
ئێستا بالێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كاره‌كانی بۆ هه‌ولێر گواستووه‌ته‌وه.
H.B