"ئهگهر هێرشبهرانی سهر باڵیۆزخانهی ئهمهریكا سزا نهدرێن ئهم رهفتاره دهبێته دیاردهیهكی مهترسیدار"
"ههرێمی كوردستان نموونەیەکی جوانی پاراستن و رێزگرتنە لە نوێنەرایەتی وڵاتان"
K24- ههولێر:
له بارهی دۆخی عێراقهوه چاودێران پێیان وایه، ئەگەر هێرشبهرانی سەر باڵوێزخانەی ئەمهریکا لە بەغدا سزا نەدرێن، ئاماژەی مەترسیداری بەدوادا دێت، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ھەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بووە لە راگرتنی ھاوسەنگی پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتان و دەستگرتن بە دۆستەکانییهوه.
لهكاتێكدا سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان پەلاماردانی باڵیۆزخانەی ئەمهریکا لە بەغدا بە کارێکی قبوڵنەکراو دەزانێت و، بە ئامانجگرتنی نێردە دیبلۆماسیەکانیش لە روانگەی سەرۆکایەتیەکە، پێشھاتێکی مەترسیدارە، بە رای زیرەك کەمال، چاودێری سیاسی، ئەگەر بکەرانی ھەڵکوتانە سەر باڵوێزخانەی ئەمهریکا له بهغدا سزا نەدرێن، لە داھاتوودا لە عێراق کرداری لەو شێوەیە دەبێتە دیاردەیەکی مەترسیدار.
بە پێچەوانەی عێراقیش، ھەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستووریەکانی، نموونەیەکی جوانی پاراستن و رێزگرتنە لە نوێنەرایەتی وڵاتان و نێردە دیبلۆماسیەکان، ئەمە قسەی رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندیەکان و رەوەندی کوردستانییه لە پەرلەمانی کوردستان، ئەو پێی وایە، عێراق پابەندی رێککەوتنامە نێودەوڵەتیەکان نەبووە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەمهریکییەکان بە ھاوپەیمان و دۆستی کورد و عێراقیەکان دەزانێت، پێشی وایە ئەوان ھاوبەشی سەرەکی بوون لە رزگارکردنی عێراق و سەرکەوتن بەسەر رێکخراوە تیرۆریستیەکان، بەتایبەت داعش و ئەلقاعیدە، بۆیە ھێشتا کوردستان و عێراق پێویستیان بە پشتگیری و ھاوکاری ئەمهریکا ھەیە و نێردە و دیبلۆماتکاران میوانی ئەو وڵاتەن و دەبێت پارێزراو بن.
H.B