ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق: كۆنترۆڵی ئاسمانی عێراق به ده‌ست ئه‌مه‌ریكا نییه
له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و ئامێرانه‌یان نییه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، كۆنترۆڵی ئاسمانی عێراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا نییه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق هه‌واڵی چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی ره‌تكرده‌وه، كه باسیان له‌وه كردبوو، "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر ئامێره‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی عێراق و ئێستا ئاسمانی عێراق له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مه‌ریكادایه".
فه‌رمانده‌ییه‌كه ئه‌وه‌شی دووپاتكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و ئامێرانه‌یان نییه و هیچ هێزێكی ئه‌مه‌ریكاش هه‌ڵینه‌كوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانیان.