نهێنییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێن
ورده‌كاری قایمكارییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌غدای پایته‌خت، به یه‌كێك له ناوه‌نده قایم و هه‌ستیاره‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز هه‌ژمار ده‌كرێت و رووبه‌ری گه‌وره‌تره له رووبه‌ری وڵاتێكی وه‌ك ڤاتیكان.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن، رووبه‌ری باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه گه‌وره‌تره له كۆمه‌ڵگه‌ی باڵه‌خانه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، كه (16) هه‌زار كه‌س له خۆ ده‌گرێت.
دیوار و په‌یكه‌ری بیناكانی باڵیۆزخانه‌كه دوو تا سێ جار له سه‌رجه‌م دیواری باڵیۆزخانه‌كانی دیكه پته‌وتره. به جۆرێك قایمكاری تێدا كراوه، كه به‌رگه‌ی هێرشی بۆمبی بایۆلۆجی بگرێت.
باڵیۆزخانه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری (0.44) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه بنیاتنراوه. (21) بینای تێدایه. له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چێشتخانه، فرۆشگه، قوتابخانه، هۆڵی سینه‌ما، وێستگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه، یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، ریسایكلین، دامه‌زراوه‌ی پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ندییه‌كان و سیستمی پاككردنه‌وه‌ی ئاو.
هه‌روه‌ها (5) ده‌روازه‌ی پته‌وی ئه‌منی و ده‌رچه‌یه‌كی فریاكه‌وتنی بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاوی هه‌یه، كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن هێزه‌كانی "مارێنز"ه‌وه ده‌پارێزرێن.
باڵیۆزخانه‌كه له مانگی (كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2009) كراوه‌ته‌وه و بڕی (650) ملیۆن دۆلاری بۆ خه‌رج كراوه.