په‌یامێك له عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه
به توندی ئیدانه‌ی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به بۆنه‌ی كوژرانی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: تا ئه‌وپه‌ڕی پله‌ی ئیدانه‌كردن، ئیدانه‌ی كوژرانی حاجی قاسم و حاجی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی عێراقی و ئێرانی ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و شه‌هیدانه سیمبوڵی گه‌وره بوون له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: كوشتنی كه‌سایه‌تییه‌كی عێراقی كه پۆستێكی ره‌سمی هه‌بووه، به دوژمنكاری بۆ سه‌ر عێراق و حكومه‌ت و گه‌له‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق نووسیویه‌تی: ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی پاكتاوی كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان و وڵاتی دۆستی عێراق له ناو خاكی عێراقدا به پێشێلكارییه‌كی بێ پێچ و په‌نای سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌رامه‌تی وڵات و پێشهاتێكی مه‌ترسیداره. هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكی روونی مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، كه ده‌بێت رۆڵیان ته‌نیا راهێنان و مه‌شقكردن بێت به هێزه عێراقییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له ژێر سه‌رپه‌رشتی و ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراقدا.