یاردهدهرێكی ئۆباما: تره‌مپ شه‌ڕی راگه‌یاند
به كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆبرت مالی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا، رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به كرده‌وه شه‌ڕی دژی ئێران راگه‌یاند.
گوتیشی: هه‌رچه‌نده تره‌مپ به‌ڵێنی دابوو رێگر بێت له روودانی هه‌ر شه‌ڕێكی دیكه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام به كوشتنی قاسم سوله‌یمانی شه‌ڕی له دژی ئێران به‌رپاكردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌كانی دژ به ئه‌مه‌ریكا.
روونیشیكرده‌وه، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی بێ هیچ دوودڵییه‌ك گورزێكی كوشنده و مه‌ترسیدار بوو بۆ ئێران.