سه‌در هێزه‌كانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
ئاماده‌بن
عێراق
قاسم سوله‌یمانی
تره‌مپ
موقته‌دا سه‌در
ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس
كوژرانی قاسم سوله‌یمانی
سوپای ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: له خوای گه‌وره داواكارین ناوچه‌كه له مه‌ترسی دووربخاته‌وه و عێراق بپارێزێت و داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م به حیكمه‌ت و ژیری مامه‌ڵه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: وه‌ك به‌رپرسی به‌ره‌نگاری نیشتمانی عێراق فه‌رمان به موجاهیدان به تایبه‌تی له سوپای ئیمام مه‌هدی و لیوای "یوم الموعدود" ده‌كه‌م له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن.
له كۆتایی پهیامهكهشیدا، موقته‌دا سه‌در خۆی وه‌ك "موجاهید" ناساندووه.