فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ئاسمانی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا ده‌سووڕێنه‌وه
رێككاری توند گیراونه‌ته به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به ئاسمانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌سووڕێنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی چاودێری سوپای ئه‌مه‌ریكا به ئاسمانی شاری به‌غدا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و شاره ده‌سووڕێنه‌وه.
هاوكات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێككاری توندی ئه‌منییان له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه گرتووه‌ته به‌ر بۆ به‌رگرتن له هه‌ر رووداو و پێشهاتێكی ئه‌منی.