فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق: جوڵه‌ی ئاسمانی ئاساییه
هیچ گه‌شتێك هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق رایگه‌یاند، جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له به‌غدا نه‌وه‌ستاوه و گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئاسایین.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له كات و ساتی خۆیاندا ئه‌نجام ده‌درێن و هیچ گه‌شتێكی فڕۆكه‌وانی هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، رێگه‌ی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه دانه‌خراوه.