باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا په‌یامێكی په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه
مه‌ترسی گه‌وره‌یان له‌سه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی. باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا داوا له هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات به خێرایی له‌عێراق بچنه ده‌ره‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كه‌وتبووه به‌ر هێرش و ناڕه‌زایه‌تی چه‌كدار و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی. دوای ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای عێراق و ناو سووریا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی حزبوڵڵای عێراق كرانه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و 51 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.