"ته‌رمی سوله‌یمانی ده‌برێته‌وه تاران"
مه‌سجدی: سوله‌یمانی و موهه‌ندیس و 10 هاوه‌ڵیان كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئیران له به‌غدا رایگه‌یاند: "له كاركردن به‌رده‌وامن بۆ هه‌ماهه‌نگی درروستكردن تا ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ببه‌نه‌وه بۆ تاران".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی، مه‌سجدی گوتوویه‌تی: "ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 1:00 شه‌و سوله‌یمانی و موهه‌ندیس و 10 هاوه‌ڵه‌كه‌یان له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كراونه‌ته ئامانج و كوژراون".
مه‌سجدی ده‌ڵێت: "جگه له جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، 10 كه‌سی دیكه له‌و هێرشه‌دا كوژراون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كاروانه‌كه‌ی جه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی دوو ئۆتۆمبێل بوون و له‌وكاته‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌رچوون كراونه‌ته ئامانج و كوژراون".