سه‌دان سه‌رباز گه‌یه‌ندرانه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا
بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتوونه‌ته باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له به‌غدا.
ئه‌و به‌رپرسه بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ئاشكرایكرد، نزیكه‌ی (750) سه‌رباز گه‌یشتوونه‌ته باڵیۆزخانه‌كه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به ئاسمانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌سووڕێنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی چاودێری سوپای ئه‌مه‌ریكا به ئاسمانی شاری به‌غدا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و شاره ده‌سووڕێنه‌وه.
هاوكات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێككاری توندی ئه‌منییان له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه گرتووه‌ته به‌ر بۆ به‌رگرتن له هه‌ر رووداو و پێشهاتێكی ئه‌منی.