هۆڵه‌ندا داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن
"دوای كوژرانی سوله‌یمانی ناتوانرێت پێشبینی بكرێت ئاخۆ له داهاتوودا چی رووده‌دات"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا له په‌یامێكدا داوای له هاووڵاتیانی له عێراق كرد، به زووترین كات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن و، ئه‌گه‌ر بكرێت باشترین رێگای پارێزراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵبژێرن.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ناڵی "ئێن ئۆ ئێس"ـی هۆڵه‌ندی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه، كه رایگه‌یاندووه، "گرژی و توندوتیژییه‌كانی به‌غدا فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار"، داواشی له هاووڵاتیانی هۆڵه‌ندی له عێراق كرد، له حاڵه‌تی هه‌ڵچووندا دان به‌خۆیاندا بگرن و به‌رده‌وام چاویان له‌سه‌ر میدیاكان بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، ناتوانرێت پێشبینی ئه‌وه بكرێت ئاخۆ له داهاتوودا چی رووده‌دات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یلقه‌ی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حه‌شد كوژران.
دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه، عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ێران به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانیدا.
H.B