جێگره‌وه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس دیاریكرا
له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی نزیك له رێكخراوی به‌در بڵاویانكرده‌وه، هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كوژرا.
جه‌مال جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی، كه به "ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس" ناسراوه، دامه‌زرێنه‌ی حزبوڵڵای عێراقه له 2003 و دواتریش بوو به جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌یس خزعه‌لی و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌شداری له گردبوونه‌وه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد له به‌غدا، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وێنه‌كانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاوكرده‌وه و هه‌ردووكیانی به تیرۆریست وه‌سف كرد.
ئ. م