به‌رپرسێكی عێراقی نهێنیی سه‌ردانه‌كه‌ی سوله‌یمانی بۆ عێراق ئاشكرا ده‌كات.. هه‌ر بۆیه كوژرا
سوله‌یمانی به‌ر له كوژرانی به‌نیازی ئه‌م كاره بوو
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پله باڵای عێراقی زانیاری نوێ له‌باره‌ی هۆكاری كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ئاشكرای ده‌كات، و رایده‌گه‌یه‌نێت، "سوله‌یمانی بۆ دوو ئامانج سه‌ردانی عێراقی كردبوو".
ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به كه‌ناڵی حوڕه‌ی راگه‌یاندووه، "یه‌كه‌م ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سوله‌یمانی بۆ عێراق ته‌واوكردنی ئه‌و پلانه‌بوو كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا داڕ‌ێژرابوو، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه هه‌وڵه‌كه شكستی هێنا".
ئاشكراشیكرد، "سوله‌یمانی بۆیه سه‌ردانی عێراقی كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكات، تاوه‌كو رۆژی هه‌ینی سه‌رپه‌رشتی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكات".
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه باسی ده‌كات، "فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق تووڕه بوو، چونكه عه‌بدولمه‌هدی داوای له چه‌كدار و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی كردبوو، له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بكشێنه‌وه و كۆتایی به‌و دۆخه بهێنن".
هه‌وره‌ها گوتی: "قاسم سوله‌یمانی هه‌وڵی ده‌دا دووباره میلیشیاكانی عێراقی كه فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرن، بگه‌ڕێنێته‌وه ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆنترۆڵكردنی بینایه‌كه‌ی".
به‌رپرسه عێراقییه‌كه دووپاتیشیكرده‌وه، "جگه له‌و ئامانجه، ئامانجێكی دیكه‌ی سه‌ردانی سوله‌یمانی بۆ عێراق ئه‌وه بوو، كه كه‌سێكی نزیك له تاران بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت".
گوتیشی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوله‌یمانی به‌نیاز بوو چاوی به 5 كاندید بكه‌وێت، له‌ناویشیان هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی، وه‌زیری پێشووتری په‌یوه‌ندییه‌كان، عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، فه‌رمانده‌ی پێشووی ده‌زگای دژه‌تیرۆر، مسته‌فا كازمی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئێستای عێراق هه‌ن"، وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "دوو كاندیده‌كه‌ی دیكه‌ش بریتی بوون له ماجد ساعدی، بزنسمانی عێراقی كه ئێستا له وڵاتی ئوردنه و محه‌مه‌د عورێبی، دادوه‌ری خانه‌نشینكراو".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "پلانه‌كه ئه‌وه بوو كه رۆژی هه‌ینی كوتله‌ی بینا به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری سه‌رۆكی به نیاز بوو ناوی ئه‌و 5 كه‌سه پێشكه‌ش به به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق بكات، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان یه‌كلایی بكرێته‌وه و له هه‌فته‌ی داهاتوودا دوای جه‌ژنی سوپای عێراق كاندیدی ده‌ستنیشانكراو راسپێردرێت".
H.B