نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه مه‌ترسیداره‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات
دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی دۆخی ناوچه‌كه زۆر مه‌ترسیداره
K24- هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی نوێ له كه‌نداو ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، دوای ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره‌ی به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌كه هاتووه‌ته ئاراوه.
له‌مباره‌ویه‌وه فه‌رحان حه‌ق، وته‌بێژی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: گۆتێرێس زۆر له‌و دۆخه ناهه‌مواره نیگه‌رانه كه به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده دیاره‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مهدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی عێراقی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتووه‌ته ئاراوه.
گۆتێرێس له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی ئه‌و جه‌نگه‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه، "جیهان ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌م جه‌نگه بگرێت".
وته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "گۆتێرێس هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كانی كه‌نداو له‌و ئاسته زیاتر نه‌بن"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دۆخی ئێستا زۆر نیگه‌رانه".
دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، دۆخی عێراق و ناوچه‌كه به گشتی گرژی تێكه‌وتووه، به شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی وڵاتان هۆشدارییان داوه‌ته هاووڵاتیانی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن و دا‌واشیان له‌و هاووڵاتیانه‌یان كردووه كه له عێراقن، به‌زووترین كات ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چه‌ند وڵات و كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ عێراق هه‌ڵپه‌سارد.
H.B