حه‌شدی شه‌عبی وه‌سیه‌تی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێبه‌جێ ده‌كات
حه‌شدی شه‌عبی به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی دوایی موهه‌ندیس بڵاوده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی دوایی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و ژماره‌یه‌ك سه‌ركردنه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كوژران.
? هذه ليست شهادة وفاة
— مديرية الإعلام - هيئة الحشد الشعبي (@teamsmediawar) January 3, 2020
إنها بداية جديدة كان يتمناها لحياة ابدية .
مكتوب
( متطوع بالحشد )
حسب الوصية#ابو_مهدي_المهندس_شهيد pic.twitter.com/mtj8t8cNDC
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ئه‌مه به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی دوایی نییه، به‌ڵكو سه‌ره‌تایێكه بۆ ئه‌و ژیانه هه‌تاهه‌تاییه‌ی كه ئاواتی بۆ ده‌خواست"، هه‌روه‌ها نووسراوه: "خۆبه‌خشێكی حه‌شد"، كه وه‌ك ئاماژه‌یان پێدواه، ئه‌مه وه‌سیه‌تی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بووه.
H.B