لەبارەی دیاركردنی جێگرەوەی ئەبومەهدی موھەندیس روونكردنەوە دەدرێت

سەركردەیەكی حەشد رەتیدەكاتەوە

K24 - ھەولێر

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی دەنگۆی دیاركردنی جێگرەوەی ئەبومەهدی موهەندیس رەتدەكاتەوە.

عەلی حوسێنی، سەركردە لە حەشدی شەعبی، دەنگۆی دیاركردنی هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر و سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، لە جێگەی ئەبومەهدی موهەندیس وەك جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رەتكردەوە و رایگەیاند "دوورە لە راستییەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ، عەبدولکەریم خەلەف گوتەبێژی سەربازی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەستەی حەشدی شەعبی عامری، لە شوێنی ئەبومەهدی، وەک جێگری سەرۆکی دەستە دیاریکردووە.

ھ.م