ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی ده‌ست قاسم سوله‌یمانی ئاشكرا ده‌كرێت
فه‌رمانداره ناوداره‌كه‌ی ئێران چی ده‌خوێنده‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانێكی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه ئاشكرا ده‌كات كه به قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بووه به‌ر له‌وه‌ی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه بكرێته ئامانج و له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و 10 به‌رپرسی دیكه‌ی حه‌شد له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بكوژرێن.
له شوێنی رووداوه‌كه‌دا وێنه‌ی كتێبێك بڵاوكرایه‌وه به‌ناوی "گوڵچین ئه‌حمه‌دی" شینگێڕانی سه‌فه‌ر و موحه‌ڕه‌م، له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د مه‌جید ئه‌هوازی، چالاكوانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی نوسیوویه‌تی: "ئه‌وه دوایین كتێب بووه كه قاسم سوله‌یمانی ده‌یخوێنده‌وه و ساڵی 1963 له‌لایه‌ن شاعیری ئێرانی، زه‌بحوڵڵا ئه‌حمه‌دی گورجی بڵاوكراوه‌ته‌وه".
ئه‌هوازی ده‌ڵێت: "ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه شیعر و ستایشی كه‌ربه‌لاییه به زمانی فارسی".
