هاوپەیمانی نێودەوڵەتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لەبارەی هێرشی سەر کاروانێکی حەشدی شەعبی روونکردنەوە دەدات

K24 – هه‌ولێر:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژ بە داعش بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی رابردوو هیچ هێرشێکی ئاسمانیان لە عێراق ئەنجام نەداوە.

مایلس کاگینز، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هیچ هێرشێکی ئاسمانیان لە باکووری عێراق ئەنجام نەداوە.

ئەم روونکردنەوەی هاوپەیمانان لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، كاروانێكی ئۆتۆمبێلەکانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ قه‌زای تاجی باكووری به‌غدا بۆردومانکراوە.

ئاماژە بەوەشکرابوو، هێرشەکە  لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراون و ئامانجەکەشی کوشتنی چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی بووە.

H.J