دەنگۆی ھەڵاتنی چەند سەركردەیەكی حەشد ھەیە
ناوی ئەو سەركردانە ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
دەنگۆی هەڵاتنی هەریەک لە فالح فەیاز، قەیس خەزعەلی و ئەبو ئالا وەلائی بۆ ئێران دەکرێت.
بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیایەکی عێراقی، هەریەک لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق و ئەبو ئالا وەلائی، سەرکردەی کەتایب سەیدوشوهەدا، بەرەو ئێران هەڵاتوون.
ئەمەش دوای کوژرانی هەریەک، لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمەریکاوە دێت.
ئەمە لەكاتێكدایە پاش ھەواڵی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس، دەنگۆی رفاندنی ھادی عامری و قەیس خەزعەلی لەلایەن ئەمەریكییەكان بڵاو بووەوە، بەڵام ئەو ھەواڵە پشتڕاست نەكرایەوە.
دوای ھەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا بەرەبەیانی رۆژی 3/1/2020 فڕۆكەكانی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا ھەر یەك لە قاسم سولەیمانی فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومهھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ چەند بەرپرس و چەكدارێكی دیكەی حەشد كردە ئامانج، دوای چەند كاتژمێرێك كوژرانی سولەیمانی و موھەندیس لەلایەن ئێران بە فەرمی راگەیەندرا.
ھ.م