سوپای عێراق لەسەر هەواڵی بۆردومانکردنی شەوی رابردووی حەشد روونکردنەوە دەدات
داوایەک لە میدیاکان دەکات
K24 – ههولێر:
سوپای عێراق رەتیدەکاتەوە، شەوی رابردوو لە قەزای تاجی هێرشکرابێتە سەر کاروانێکی حەشدی شەعبی.
سوپای عێراق، لەگەڵ رەتکردنەوەی هەواڵەکە، داوا دەکات رێگا لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی نادروست بگیرێت، بە تایبەت لە کاتێکی هەستیاریی وەک ئێستادا.
شەوی رابردوو، چەند میدیایەکی ناوخۆی عێراق بڵاویانکردەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشی کردووەتە سەر کاروانێکی حەشدی شەعبی لە قەزای تاجی و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون.
H.J