بەریتانیا هاووڵاتیانی لە سەردانکردنی عێراق و ئێران ئاگادار دەکاتەوە
هۆشدارییەک لە بەریتانیاوە
K24 – ههولێر:
حکوومەتی بەریتانیا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی، جیا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی عێراق و ئێران نەکەن.
دۆمۆنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا داوا دەکات، جیا لە هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیان سەردانی عێراق و ئێران نەکەن.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، داوا لە بەریتانییەکان دەکەین، ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، سەردانی ئێران نەکەن و خۆشیان لە سەردانیکردنی عێراق بە دوور بگرن.
بەریتانیا دووپاتیش دەکاتەوە، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی ناوچەکە دەکەن.
بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، دۆخی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆزتر بووە، تاوەکو ئێستاش، وڵاتانی ئەمەریکا، هۆڵەندا، تورکیا، کەنەدا، ئوسترالیا و بەریتانیا هۆشدارییان داوەتە هاووڵاتیانیان.